٢٨ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٧:٠٦
٥ هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی کوژران

٥ هێزی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی کوژران

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کامران حەسەن فەرمانداری ناوچەی ماوت سەر بە پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند کە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێک کە هێزەکانی پەکەکەی دەگواستەوە کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی و بەو هۆیەوە ٥ هێزی پەکەکە گیانی خۆیان لەدەست دا.

ناوبراو زیادی کرد کە لە ئاکامی بەرکەوتنی مووشەکی دووهەم، ناوەندی دەرمانی ئەو گوندەش کاول بووە و ژمارەیەک ماڵیش خەساریان پێ گەیشتووە.

هەروەها مێدیاکانی سەر بە پەکەکە ئەو هێڕشەیان پشت ڕاست کردووەتەوە بەڵام لە هەواڵەکانی ئەواندا هاتووە کە ئەو هێرشە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و هیچ ئاماژەیەک بە شوناسی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەست داوە، نەکراوە.